دوایین ئاماری قوربانی و بریندارەکانی تەقینەوەکەی سلێمانی بڵاوکرایەوە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم رایدەگەیەنێت" لە رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانیدا ١٥ تەرم گەیەندراونەتە پزیشکی داداوەری و ١٢ کەسیش بریندارن". 

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان کەمێک پێش ئێستا دوایین ئاماری قوربانییانی تەقینەوەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ١٥ تەرم گەیەندراونەتە پزیشکی داداوەری و ١٢ کەسیش بریندارن کە چواریان لە ژێر چاودێری چڕدان". 

دەقى ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیەیە:

تیمەکانی پزیشکی فریاکەوتنی خێرا و ئەمبوڵانس و بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار لە پێشوازیکردن و چارەسەرکردنی برینداران و قوربانیانی ڕوداووی تەقینەوەی شاری سلێمانی لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.

بەداخەوە دواهەمین ئاماری قوربانیان بەم شێوەیەیە:

١٥ تەرم لە پزیشکی دادوەری دان

١٢ بریندار هەیە.

٨ بریندار دەرچوو لە نەخۆشخانە

٤ بریندار لە چاودێری چڕ لە ژێر چارەسەردایە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی


PM:02:42:18/11/2022