مەسرور بارزانی پەیامێكی نوێ ئاڕاستەی خانەوادەی حاجی مەزهەر كرد


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە بەسەرچوو) بە كەسوكری ئەو ماڵەی غاز پێیاندا تەقییەوە رایگەیاند "بەهەموو شێوەیەك ئامادەین بۆ خزمەتكردنتان و بۆ چارەسەری بریندارەكان و قەرەبووكردنەوەی ماددی زیانەكان".

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرەچوو) بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ كەسوكاری قوربانییەكانی رووداوی تەقینەوەی ماڵەكەی شاری سلێمانی قسەی كرد و رایگەیاندووە "بەرپرسانم راسپاردوون و قسەم لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كردووە، كە ئامادەین بە هەموو شێوەیەك خزمەتی ئێوە بكەین و هەرچیمان لەدەست بێت بیكەین، بۆ چارەسەری بریندارەكان لەناوەوەی هەرێمی كوردستان یان دەرەوەی وڵات و قەرەبووكردنەوەی زیانە مادییەكان".

ئەمڕۆ لە رێورەسمێكدا، لە گۆڕستانی كەڵەكن لە شاری سلێمانی، تەرمی هەر یەك لە (چیمەن قادر عەزیز، بەهار قادر عەزیز، چیا مەزهەر عەبدولڕەحمان، رۆژان ئەنوەر سەلیم، محەمەد عەبدوڵا جەمیل، ژیلیا عەبدوڵا جەمیل، دانیار بەختیار قادر، داركۆ بەختیار قادر، زەند بەختیار قادر، میر بەهادین مەزهەر، لیا بەهمەن مەزهەر، باكۆ دانا عەلی، یانۆ دانا عەلی، ئارش فاتح محێدین) بە خاكسپێردران، كە لە ئەنجامی رووداوی تەقینەوەی ماڵێك لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدابوو.



PM:02:59:19/11/2022