لێدوانێكی نوێ لە حاجی مەزهەرەوە


حاجی مەزهەری سێرێ خاوەنی ئەو ماڵەی لە سلێمانی بەهۆی لێچوونی غازەوە تەقینەوە ١٤ کەس لە بنەماڵەکەی گیانیان لە دەستدا، سوپاسی هەموو ئەو كەسانە دەكات كە بە خەمیانەوە بوون و دەڵێت، "مەگەر خوای گەورە سەبوریم بدات."   

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوەبەسەرچوو) سەردانی حاجی مەزهەر سیرێ و حاجی مەزهەر ریەیند "سوپاس بۆ خوا باشم، مەگەر خوای گەورە سەبوریم بدات، كە ئەو خەڵكە و ئەم ئەزیزانە ئەبینم هەمووی بە دەور و بە خەممانەوەیە، سەبورین بۆ من."   

شەوی پێنجشەممەی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی غازەوە لە ماڵی حاجی مەزهەر ١٤ ئەندامی خانەوادەكەی گیانیان لە دەستدا و ١٢ ی دیكەشیان برینداربوون.



PM:06:28:19/11/2022