حکومەتی هەرێم، راگەیاندنێکی کۆماری ئیسلامی رەتدەکاتەوە


کۆماری ئیسلامی ئێران هەرێم تاوانبار دەکات کە لەوێوە چەک دەنێردرێتەوە ئێرانەوە، حكومەتی هەرێم ڕەتیدەكاتەوە كە هیچ چەکێک بە قاچاخ نێردرابێتە كۆماری ئیسلامیی ئێران.

لە راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست " سپی " کەوتووە هاتووە "چەند ماڵپەڕێكی هەواڵی ئێران، هەواڵێكیان لەسەر زاری جۆن بوڵتن، كە ئێستا هیچ پۆستێكی حكومی و فەرمی لە ئەمەریكا نییە بڵاوكردووەتەوە كە گوایە چەك لە ڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە بە قاچاخ نێردرابێتە كۆماری ئیسلامیی ئێران”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە ڕەتدەكەینەوە كە چەندین جارە دووبارەدەكرێتەوە، بە هیچ شێوەیەك ڕێگەمان نەداوە و ڕێگەش نادەین ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە تێكبدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە راستیەوە” .



PM:09:54:19/11/2022