لە ساڵی داهاتوودا چارەسەری شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت


توێژەرانی پەیمانگەی نیشتمانییNIAID کە تایبەتە بە هەستیاری و نەخۆشییە گوازراوەکان ئەنجامی تاقیکردنەوەی یەکەم ڤاکسینی دژە شێرپەنجە رادەگەیێنن و ساڵی داهاتوو دەچێتە بواری تێستەوە.

وەک ئەو ناوەندە زانستییە رایگەیاندووە " لە ناوەندی توێژینەوەی پەیمانگەی NIAID بۆ ڤاکسین، ڤاکسینی دژ بە خانە شێرپەنجەییەکان تاقیکراوەتەوە و ئەنجامەکان دەریدەخەن، ڤاکسینەکە توانای هەیە زۆربوونی خانە شێرپەنجەییەکان کۆنترۆڵ بکات". 
 
ئەو ڤاکسینە نوێیە لەلایەن رۆبێرت سیدەر و هاوکارانی لە ناوەندی توێژینەوەی ڤاکسینی پەیمانگەی نەتەوەیی تەندروستی دروستکراوە بە ناوی SNAPvax  و بە دوو رێگە تاقیکراوەتەوە؛ رێگەی دەماری IV  کە خانەکانی بەرگری T ژەهراوی چالاکدەکات کە بەرپرسی سەرەکین بۆ رووبەڕووبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان، هەروەها رێگەی کوتان بە دەرزی ژێرپێست، دەرکەوت رێگەی دەماری IV زۆر کاریگەرتربوو بۆ چالاککردنی خانەکانی بەرگریی بۆ وەڵامدانەوەی خانە شێرپەنجەییەکان.
 
 سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''ڤاکسینەکە دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، بەتایبەت ئەوانەی چارەسەری بەرگرییە خانەکان وەردەگرن، چونکە ڤاکسینەکە کۆئەندامی بەرگریی چالاکدەکات و بەرهەڵستی گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان دەکات.''
 
 



AM:12:30:20/11/2022