پسپۆرێکی بواری كه‌شناسی رایدەگەیەنێت كه دوو شه‌پۆڵی به‌فر و بارانبارین بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌یه.
ئاراس جەبار پسپۆری بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت کە شه‌پۆلی یه‌كه‌میان له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌بێت و شه‌پۆلی دووه‌میشیان له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌بێت.
ئەو پسپۆرە دەشڵیت " شه‌پۆلی یه‌كه‌می بارانبارین کۆتایی ئه‌م مانگه له رۆژانی نێوان ٢٥ تا ٢٨ی تشرینی دووەم ده‌بێت كه شەپۆلێکی باشی بارانبارینمان ئەبێت".
هەروەها دەشڵێت" زیاتر له ناوچەی شاخاوییه‌كان بارانێکی بەردەوام ده‌بێت لەگەڵ بارینی بەفر".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" لە سەنتەری پارێزگاكانی ھەولێر و کەرکووک كه پلەی گەرمی بەرزیان ھەیە، ئەبێتە زۆنی کۆبوونەوەی شێ و بەرھەمھێنانی ھەوری قورس تا ئاستی گەشەکردنیان بۆ ھەوری سوپەرسێل کە باران و تەرزەی خێرایی چریان ھەیە لە ماوەیەکی کەمدا لافاویان لێ دەکەوێتەوە، بۆیە باشترە لەم ناوچانەدا ئامادەکاری ھەبێت تا ئەو کارەساتانەی لە ساڵی رابردوودا ھەبووە دووبارە نەبنەوە".
ئەوەش دەخاتەڕوو کە کۆتایی مانگ و ھەفتەی سەرەتای مانگی داھاتووش شەپۆلی دووەم لە ئارادایە کە وەک ئێستا دەرەکەوێت بەھێزترە و بارانەکەی بۆ ناوچەکانی باشوور زۆر دەبێت، ئەم شەپۆلەیان بارانێکی زۆر زیاتر دەھێنێتە ناوچەکانی عێراق و سووریا .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مانگی 12 بە ئەگەری زۆر ئاستی بارانبارین لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی كوردستان بۆ سەروو ئاسایی بەرز دەبێتەوە مانگێکی باراناوی و سارد دەبێت.( ئاراس جەبار ).