به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی دهۆك له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" به‌یانی ئه‌مڕۆ له كۆمەڵگەی (مسێرێكێ)ی سەر بە قەزای سێمێل لە سنوری پارێزگای دهۆك، به‌هۆى لێچوونى بتڵى غازه‌وه، ماڵێك ئاگرى گرت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگره‌كه گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئێستاشدا ئاگرەکە كۆنتڕۆڵ كراوە، بەڵام لە ڕوداوه‌كه‌وه پیاوێك و ژنێك سووتاون و ئێستاش بۆ وەرگرتنی چارەسەر گه‌یاندراونه‌ته نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێری پزیشكیدان.
ئەوە دووەم رووداوەی سووتانە بەهۆی غازەوە لە ماوەی کەمتر لە سێ رۆژدا لە سنوری پارێزگای دهۆک ڕوویدا بێت، کە شه‌وی ٢١ی ئه‌مانگه‌ش بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكییه‌كی غاز له‌و پارێزگایە پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و (٣٧) كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.