بەهۆی شەپۆلی بارانبارینەوە کارەبای سەلاحەدین بڕدرا


بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی روویکردۆتە عێراق و هەرێم کارەبای زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاری تکریت بڕدرا.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مەروان شهاب بەڕێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی کارەبای پارێزگای سەڵاحەدین بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە" بەهۆی بەردەوامی بارینی بارانی بە لێزمە لە پارێزگاکە لە هەندێک ناوچەی سەڵاحەدین بە تایبەتی لە باشوری پارێزگاکە هێڵی کارەبا بڕاوە".

ئەو بەرپرسە دەشڵێت " خراپی دۆخی کەشوهەوا بووەتە هۆی لە کارکەوتنی کارەبای هەندێک لە شارەکانی تکریت و سامەرا و قەزای بەلەد و دوجەیل و ئەلدەور".

مەروان شهاب بەڕێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی کارەبای پارێزگای سەڵاحەدین ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، تیمی ئەندازیاری و تەکنینی پارێزگای سەڵاحەدین راسپێردراون بۆ چاککردن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کارەبا لەو ناوچانە.



AM:10:37:25/11/2022