پسپۆرێکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات درەنگانی ئەمشەو کۆتایی بە شەپۆلی بارانبارین بێت و لە سبەیەوە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، تا کاتەکانی درەنگی شەو کاریگەری ئەم شەپۆلە بەردەوامی ئەبێت کە زیاتر بەشێوەی تاوە باران ئەبێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورەتریشقە و بارینی تەرزەش لە ناوچەی جیاجیادا بەرێژەیەکی دیاری نەکراو" .
ئەو پسۆرە دەشڵێت " سبەی یەکشەمە ٢٧-١١-٢٠٢٢ لە کاتەکانی بەیانی زوودا بەھۆی بەرزی رادەی شێ ئەگەری دروستبوونی تەم و مژ ئەبێت تایبەت ناوچە شاخاویەکان و، کەش سەقامگیر ئەبێت و ئاسمانی ھەرێم بەدرێژای کاتەکان بە نیمچە ھەوری ئەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش بەرێژەی ١ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت ١٠ - ١٥ کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە".