ئه‌و كه‌سه‌ی رۆژنامه‌نوسه ئه‌مەریكیه‌كه‌ی سه‌ربڕی به‌ریتانیه
لێکۆڵینەوەکان ئاشکرای دەکەن کە ئه‌و كه‌سه‌ی ررۆژنامه‌نوسه ئه‌مەریكییه‌كه‌ی سه‌ربڕیوه، به‌ره‌گه‌ز به‌ریتانیه و خه‌ڵكی شاری له‌نده‌نه یاخود باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئینگله‌ندا.
به‌پێی زانیاریه‌كانی كه‌ناڵی BBC ئه‌و كه‌سه‌ی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی سه‌ربڕیوه سێ ساڵ پێش ئێستا چوه‌ته وڵاتی سوریا و بوه‌ته جیهادی.
ئه‌و كه‌ناڵه بڵاوی كردوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌موچاوی داپۆشیوه بۆئه‌وه‌ی نه‌ناسرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی تۆماره ده‌نگیه‌كانه‌وه ئاشكرابوه كه خه‌ڵكی وڵاتی به‌ریتانیایه و خه‌ڵكی شاری له‌نده‌ن یاخود باشوری رۆژڵاتی ئینگلانده.
هه‌روه‌ها دایك و باوكی فۆلی رایده‌گه‌یه‌نن، شه‌وی چوار شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن فڕێنه‌رانی كوڕه‌كه‌یانه‌وه به‌ئیمه‌یڵه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كراوه و زانیویانه كوڕه‌كه‌یان ده‌كوژن، هه‌رچه‌نده پاڕاونه‌ته‌وه و داوایان كردوه، به‌ڵام بێ‌سود بوو.
جه‌یمس فۆلی ته‌مه‌ن 40 رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی، له‌ساڵی 2011 له‌سوریا كاری رۆژنامه‌نوسی كردوه، به‌ڵام له‌ساڵی 2012 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له‌سوریا ده‌ستگیركراوه و 19_8-201_ له‌لایه‌ن هه‌مان گروپه‌وه سه‌ریان بڕی.
PM:02:26:21/08/2014