لە سەری مانگەوە دوو كۆمپانیا بێ باج كارتی مۆبایل دەفرۆشن


هەردوو كۆمپانیای ئاسیاسێڵ و كۆرەك تیلیكۆم رایانگەیاند، لە 1ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ، 20٪ی نرخی كارتی مۆبایل كەم دەكەنەوە.

راگەیاندنی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە لە 1ی كانوونی یەكەمی 2022 ــەوە كارتەكانی پڕكردنەوەی باڵانس بەبێ باجی فرۆشتن كە 20%ــە دەفرۆشرێن.

هەروەها چاوشین حەسەن، بەڕێوەبەری رێپێدراوی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم رایگەیاندووە، لە سەری مانگی داهاتووەوە، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێ دەكات و نرخی كارت بە رێژەی 20% كەم دەكاتەوە.
 
لە ماوەی رابردوودا حكومەتی عێراق بڕیاریدا بە لابردنی باج لەسەر كارتی مۆبایل و هەرزانكردنی نرخی ئینتەرنێت.



PM:07:13:29/11/2022