مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاسایەکی پەرلەمان دەکات


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) رایدەگەیەنێت، (بەركاركردنی یاسای فیدراِڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان) هەنگاوێكی گرنگە بۆ دیجیتاڵكردنی حكومەت و هاوكاری داهاتووی گەنجان دەكات.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) رایگەیاندوە "بە گەرمی پێشوازی لە پەسەندكردنی پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراِڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان) لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەكەم. پەسەندكردنی هەمواركردنی ئەم یاسا گرنگە، كە هەوڵێكی هاوبەشی حكومەتە بە هاوكاری و پشتیوانیی باشترین شارەزایانی جیهانی، هەنگاوێكی دیكەیە لە پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی كابینەی نۆیەم بە ئاراستەی گەیشتن بە حكومەتێكی تەواو دیجیتاڵی لە كۆتایی ساڵی 2025".

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەكردووە "لە چەندین بۆنە و دیداردا، داواكاریی گەنجەكانمان بۆ بە دیجیتاڵكردن، چاكسازی كەرتی بانكی، ڕوونی و شەفافییەتی باج و نەهێشتنی بیروكراتی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی پێگەیشتووە كە هەمووی بە گرنگییەوە، كاریان لەسەر كراوە. دەبینین كە سەركردە گەنجەكانمان كاریگەربوون لە نێو كۆمەڵگەكەیان و لە جیهانی ئەلكترۆنیدا. پێشكەوتنەكانیان بەهۆی ئەوەیە كە  كاتێك حكومەت زەمینە و سەرچاوەی پێویست بۆهاووڵاتییە بەتواناكانی دەستەبەر دەكات، ئەوا پێشكەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن".



PM:08:40:29/11/2022