وادەی كۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی باران بارینە ڕاگەیەندرا

شارەزایەكی بواری كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" سبەی كاریگەرییەكانی ئەم شەپۆلی باران بارینە كۆتای دێت و ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند" ئاسمان و كەشی ئێستای هەرێمی كوردستان لە ژێر كاریگەری دۆخی ناسەقامگیری كەش و هەوا تا كاتەكانی ئێوارە بەچالاكی دەمێنێتەوە و لەشەودا بەشێوەیەكی لاواز و پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت". 

دەشڵێت" لەكاتەكانی بەرەبەیانی سبەی پێنج شەممە كاریگەرییەكانی كۆتای دێت و ئاسمانی هەرێم بەزۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پلەكانی گەرماش بۆ سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ ٣ تا ٤ پلە بەرزدەبنەوە". 

ئاشكراشیكرد، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت ٥ تا ١٥ كم/س لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژهەڵاتەوە.


PM:06:15:30/11/2022