ئاگاتان لێیە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چی بە قەتەر دەڵێت

لە نوێترین لێدوانیدا رۆناڵدۆ ستایشی وڵاتی قەتەری میوانداری جامی جیهانی٢٠٢٢دەکات و بە نایاب وەسفی دەکات.

رۆناڵدۆ دوڵێت "ئەزموونی مۆندیال لە قەتەر زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە، هەموو شتێک سەرسوڕهێنەرە، گواستنەوە لە،شوێنێکەوە بۆ شوێنیکی تر میوانداریکردن، یاریگاکانیان، ئاسانکاری و ئاسانکاری جووڵە".

دەشڵێت:" یاریگاکان لە یەکترەوە نزیکن، بۆیە دەتوانیت لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە یارییەک سەیری بکەیت ".

ئەم قسانەی رۆناڵدۆ لەکاتێکدایە چەند وڵاتێکی ئەوروپی رەخنەیان لە وڵاتی قەتەری میوانداری مۆندیال گرت، ئەمەش بەهۆی چەند بڕیارێک دژی هاندەران



PM:05:10:05/12/2022