ئەم وڵاتە رێگا بە میسی نادات سەردانی بکات


کاردانەوەکانی ڕووداوەکەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی دوای یارییەکەی وڵاتەکەی بەرامبەر مەکسیک لە مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر تا ئێستاش بەردەوامە.

 مێسی سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی کرد و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە مەکسیکی بردەوە، لەوێشدا گۆڵێکی تۆمارکرد و یارییەکی بەرچاوی ئەنجامدا، بەڵام لە ئاهەنگەکانی ژووری جلگۆڕین دوای ئەوە، بەڕاستی مشتومڕەکە دەستیپێکرد، چونکە لیۆنێل بەسەر درێسی مەکسیکی لە ژوری جلگۆڕین خستە ژێر پێیەکانی.

 هەڕەشەی لە میسی دەکرێت کە بۆ هەمیشە نەچێتە ناو مەکسیکەوەو بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان، سیاسەتمەدارێکی مەکسیکی  بە ناوی ماریا کلیمنتی کە سەرکردایەتی پرۆسەی بانگەوازەکان دەکات لە حکومەتی مەکسیک داوای ڕێگریکردن لە هاتنی مێسی بۆ هەمیشەیی بۆ وڵاتەکەی دەکات.

 ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ڕەنگە 4 ساڵ پێش ئەوەی مەکسیک میوانداری مۆندیال بکات، ڕێگری لە هاتنی مێسی بۆ مەکسیک بکرێت.

 ئەو سیاسەتمەدارە کارەکانی لیۆنێل مێسی لە ژووری جلگۆڕین بە "سووکایەتی" و "بێڕێزی" بەرامبەر مەکسیک وەسف کرد.

 ماریا کلیمێنتی گارسیا مۆرێنۆ داواکارییەکی فەرمی پێشکەش کرد بۆ ئیدانەکردنی هەڵسوکەوتەکانی مێسی و تیایدا ڕایگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆنگرێس داوا لە وەزارەتی دەرەوە دەکات بەیاننامەیەک دەربکات چیتر رێگە بە مێسی  نەدرێت سەردانی  خاکی مەکسیک بکات، ئەمەش بەهۆی سووکایەتییە ڕواڵەتییەکەی و بێڕێزیکردنی بە مەکسیک لە کاتی مۆندیالدا”.



 


PM:02:46:08/12/2022