گەنجێکی کورد بەهۆى ئەشکەنجەدانى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا

گەنجێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەمەن ٣٣ ساڵە، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەستدا.

ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند" دوێنێ پێنجشەممە گەنجێکی شارى دێهگولانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماڵەکەى خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و دواتر گواستراوەتەوە بۆ ناوەندى سەعادەت و پاشان ئێوارەى هەمان ڕۆژ تەرمەکەى گەڕێندراوەتەوە بۆ خانەوادەکەی". 

لە بەشێکى دیکەى هەواڵەکەى ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەنجەى گیانی لەدەستداوە ناوی شادمان ئەحمەدییە و تەمەنی (٣٣) ساڵە. 

دەشڵێت" بە وتەى کەسوکارەکەى شادمان بەهۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە گیانی لەدەستداوە". 

بەپێى ئامارەکان، لە ماوەی (٨٠) رۆژی رابردووی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێراندا، (٨) هاوڵاتی كورد لە دوای دەستگیركردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەهۆی ئەشكەنجەوە گیانیان لەدەستداوە.


PM:01:10:09/12/2022