سەربەست لەزگین بەشێوەی كاتی دەسەڵاتەكانی وەزیری پێشمەرگە بەكاردێنێت



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەشێوەی كاتی، سەربەست لەزگین، دەسەڵاتەكانی وەزیری پێشمەرگەی داوە بە بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە بە ئیمزای سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەت ئاڕاستەی چەند بەشێكی وەزارەت كراوە، رایگەیاندووە بە ئاماژەدان بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، دەسەڵات بە بریكاری وەزارەت دراوە كە دەسەڵاتەكانی شۆِرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە بەكاربهێنێت تا ئەو كاتەی وەزیر دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە پشكی یەكێتییە و سەربەست لەزگینیش لە پشكی پارتی لەو پۆستەدایە، بەڵام ماوەیەكە شۆڕش ئیسماعیل بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، ناچێتەوە سەر كارەكەی لە شاری هەولێر.



PM:07:24:09/12/2022