دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هۆشداری لە دۆخی مافی مرۆڤ لە كوردستان دەدات و رایدەگەیەنێت، هێشتا لە هەرێمی كوردستان مافی خەڵك پێشێل دەكرێت.
ئەمرۆ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یادی ٧٤ ساڵەی راگەیاندنی جارنامەی جیهانی مافەكانی مرۆڤە، پەسەندكردنی ئەو جاڕنامەیە بە ئامانجی دانانی سنورێك بۆ ئەو پێشیلكاریانەی كە بەهۆی ململانی سیاسی و ئاینی و كۆمەڵایەتی و شەڕەوە بەرامبەر بە مافەكانی مرۆڤ دەكرێت.
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا لە هەرێمی كوردستان مافی خەڵك پێشێل دەكرێت و پێویستە هەموو پێكەوە هەوڵ بدەن و رێگری بكەن لەهەر جۆرە پێشیلكاری و دەستدرێژییەك كە بەرامبەر بەتاكی ئەم كۆمەڵگایە دەكرێت.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەدا هاتووە، گرنگە هەموو دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان خۆیان بە دوور بگرن لە هەرپێشێلكارییەك بەرامبەر بە مافەكانی مرۆڤ.