بەپلانێك هەژاری لە عێراقدا بۆ 50% كەمدەكرێتەوە


سندوقی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ دانیشتووان لە عێراق رایدەگەیەنێت، ستراتیژیەتێكیان داڕشتووە بۆ ئەوەی تا ساڵی 2030 رێژەی هەژاری بۆ 50% لە عێراق كەم بكەنەوە.

مەهدی عەلاق، راوێژكاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق ریەیندووە، 17 ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوامیان دەستنیشانكردووە، كە پەیوەندییان بە چارەسەركردن و نەهێشتنی هەژارییەوە هەیە و بەلانی كەم تا ساڵی 2030 رێژەی هەژاری لە عێراق بۆ 50% كەمدەكەنەوە.

عەلاق روونیكردۆتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش عێراق ستراتیژیەتیكی هەیە، لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە نوێدەكرێتەوە و دوای چەند مانگێك دەكەوێتە بواری جێبەجێكردن.



PM:10:14:11/12/2022