عێراق بڕی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ پاڵپشتی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ ئەمساڵ بۆ هەرێم دەنێرێت

بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم ئاشکرای دەکات، حکومەتی عێراق بڕی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ پاڵپشتی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ ئەمساڵ بۆ هەرێم دەنێرێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بە دوو سولفە بڕی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم بنێریت.

وتەبێژی حکومەت بە کەناڵی کەی ئێن ئێنی راگەیاندووە کە کەناڵەکە سەر بەبزووتنەوەی گۆڕان کە وەزیری دارایی لە وەفدەکەی هەرێم بەشدارە لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ حکومەتی بەغدا، وتوویەتی" وا دیارە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو بڕە پارەیەی پەسەندکردووە".

جوتیار عادل دەشڵێت" تا ئێستا بە فەرمی راماننەگەیاندووە، بەلآم ئەو ٤٠٠ ملیار دینارە پەسەندکراوە".  

وەفدی حکومەتی هەرێم کە لە پارتی و گۆڕان پێکهاتووە، ماوەی سێ رۆژە لە شاری بەغدان بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغداو هەرێم، لەوانە پشکی هەرێم لە بودجە و پرسی نەوت و مادەی ١٤٠ و کێشەی شەراکە.



PM:04:31:13/12/2022