ئەو ڕاستییەی کە میسی بەر لە یاری کۆتایی مۆندیال توشی پێکان بوو

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کرد کە لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یارییەکەی کرواتیا، لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر پێکانی بووە.


 ئەرجەنتین سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە کرواتیای بردەوە و سێ گۆڵی بێ ئەنجام بوو.
 بەڵام مێسی هاندەرانی ئەرجەنتینی ترساند لەکاتێکدا دەستی خستە سەر ڕانی چەپی، وەک ئەوەی گلەیی لە پێکانەکەی بکات.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس "گاستۆن ئایدڵ" لە تۆڕی TYC Sports ئەرجەنتینی، مێسی یارییەکەی کرواتیای لە دۆخێکی باشدا تەواو کردووە.
 دووپاتیشی کردەوە، ئەستێرەکەی پاریس سانجێرمان پێکانی نەبووە و پێویستی بە هیچ چارەسەرێکی سروشتی نییە، تەنانەت لەنێوان نیوەی یەکەمیشدا.
 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر براوەی  نێوان مەغریب و فەرەنسا یاری دەکات و یاریی کۆتاییش یەکشەممەی داهاتوو لە یاریگای لوسایل بەڕێوەدەچێت.


PM:08:59:14/12/2022