بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنگانەوەو پێویستپی خوێندکاران و ناوەندەکانی خوێندن، گۆڕانکاریی لەبەرنامەی موەلیدە ئەهلییەکاندا دەکرێت".
کارەبای سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لەرۆژی شەممە ١٧ی کانوونی یەکەم بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لەکاتژمێر ٧ ی بەیانی بۆ 1ی شەو دەبێت.
هەروەها هاتووشە" لەو مایەدا هەر کاتێک کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان کوژایەوە ئەوان کارەبا بدەن و دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانیش بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییە وەک پێشووی لێدێتەوە، کە ١ی پاشنیوەڕۆ بۆ ١ ی شەو دەبێت لەگەڵ بەیانیان ٦:٣٠ بۆ ٨ ی بەیانی.