کێ ناوبژیوانی یاری کۆتایی مۆندیال دەکات؟

ناوبژیوانی پۆڵەندی سیزمۆن مارچینیاک لە پێشەنگی پاڵێوراواندایە بۆ ئەوەی رۆژی یەکشەممە یاری کۆتایی مۆندیال بگرێتە ئەستۆ.

جگە لە مارچینیاک، هەروەها ناوبژیوانی مەکسیکی سیزار ڕامۆس و ئیسماعیل ئێلفاتی ئەمریکی، ڕکابەری سەرەکین بۆ یاری کۆتایی.

  ڕامۆس بۆ دووەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی نێوان مەغریب و فەرەنسا هەڵبژێردرا کە ڕەنگە بەو مانایە بێت کە ناوبژیوانی یاری کۆتایی ناکات.

 ئێلفاتی ئەمریکی ناوبژیوانی تۆپی پێ  لە مەغریب لەدایکبووە و لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ڕووی لە ئەمریکا کردووە، نەیتوانیوە بەرپرسیارێتی قۆناغی پێش کۆتایی ڕۆژی چوارشەممە بگرێتە ئەستۆ کە لەو وڵاتە لەدایکبووە.

  بەڵام توانای ناوبژیوانی یاری کۆتایی هەیە، چونکە مەغریب لەلایەن فەرەنساەوە کرایە دەرەوە.

 ناوبژیوانی ئینگلیزی مایکل ئۆلیڤەر لەنێو ئەو کەسانەدایە کە ڕەوانەی ماڵەوە کراوە دوای ئەوەی یاری چارەکی کۆتایی  لە نێوان بەڕازیل و کرواتیادا پێبەخشرا.  

ناوبژیوانی بەڕازیلی ویلتۆن سامپایۆ کە لەلایەن یاریزانانی ئینگلتەرا ڕەخنەی زۆری لێگیرا بەهۆی ڕۆڵی لە دۆڕانەکەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر فەرەنسا، هێشتا لە پاڵەوانێتییەکەدایە.


PM:02:14:15/12/2022