ماڵپەڕێكی تایبەت بە "شەفافیەت"ی ناوچەی سلێمانی دەستبەكاربوو


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) رایدەگەیەنێت، شەفافییەت كۆڵەكەی دروستبونی متمانەی نێوان هاوڵاتیان و دەسەڵاتە، بۆیە لەپێناو زیاتر چەسپاندنیدا پرۆژەی "شەفافییەت" ڕادەگەیەنن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوەبەسەرچوو) ئەمڕۆ لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا ریەیند "لە ڕێگەی ماڵپەری shafafiat.com وە، ڕۆژانە و سات بە سات سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە وردەكارییەوە دەخرێتە بەرچاوی هەمو هاوڵاتییان."

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكردووە "شەفافییەت، هەنگاوێكی گرنگە بۆ دامەزراندنی بناغەیەكی پتەو لە دروستكردنی سیستەمێكی دارایی شەفاف و بۆ یەكەم جار لە سلێمانییەوە رادەگەیەندرێت، لەهەمان كاتددا وەڵامدانەوەی هەمو ئەو دەنگۆ ناڕەوایانەشە كە لەبارەی داهاتی دارایی ئەو ناوچانەوە دەكرێت."

ناوبراو وتویەتی "ئەوەی تا ئێستا نەتزانیوە لەسەر داهات، لەمەودوا تۆش بیزانە لەڕێی shafafiat.comەوە".



PM:03:33:15/12/2022