میلیتۆ کێ بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیال دەپاڵێوێت؟

دیێگۆ میلیتۆ هێرشبەرو ئەستێرەی پێشووی ئەرجەنتین، باس لە یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٢ دەکات دژی فەرەنساو هیچ هەڵبژاردەیەک بە باشترین نازانێت بۆ بردنەوەی جامەکە.

دیێگۆ میلیتۆ:،وتی:" هیچ تیپێک لە یاری کۆتاییدا باشتر نییە چونکە دوو تیپی گەورەن و بە یاریزانی نایاب دوو باشترین تیپ دەگەنە یاری کۆتایی.  یارییەکی زۆر ئاڵۆزە، بەڵام متمانەمان بە تیپەکەمان هەیە".

 دەشڵێت:" خۆشحاڵم بە سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی، وەک هەموو وڵات.  بەهیوای ئەوەی ئەم یەکشەممەیە بە باشی کۆتایی پێبێت و ئەو شتە بەدەست بهێنین کە ماوەیەکی زۆرە تامەزرۆی بووین.  وڵاتی ئێمە زۆر بە سۆزە و زۆر حەزی لە تۆپی پێیە، ئەم تیپە دڵخۆشییەکی زۆری بۆ خەڵک هێناوە، دوای بردنەوەی نازناوی جامی کۆپا ئەمریکا، لە یاری کۆتایی نوێدایە، خەڵک زۆر دڵخۆش و پەرۆشە".
  میلیتۆ لەسەر میسی وتی:"  لیۆ مێسی سەرسامی نەکردم.. ئێمە دەیناسین، تواناکانی دەزانین، و ئەوەی کە باشترین یاریزانی جیهانە.  لە مۆندیالدا ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد.  باشترین چەکە کە هەمانە بۆ ئەم جۆرە یارییە.  هیوادارم بتوانێت مۆندیال بباتەوە چونکە شایەنی ئەوەیە".
لەکۆتایدا لەسەر مباپێ دیێگۆ میلیتۆ وتی:"  یاریزانێکی گەورەیە و شایەنی ڕێزگرتنە، بەڵام ئەرجەنتین چەک و تیپی هەیە کە بتوانێت یارییەکی نایاب بکات".


PM:11:37:15/12/2022