نەوشیروان بەهۆی دروست نەکردنی هێزێکی تایبەتەوە بۆ گۆڕان، جەماوەریترین کادیری لەدەستدا

‌مام رۆستەم لەگەڵ وەزیری پێشمەرگەو دارایی
بزووتنەوەی گۆڕان‌و نەوشیروان مستەفا بەهۆی دروستنەکردنی هێزێکی تایبەتەوە بۆ گۆران، مام رۆستەم، جەماوەرترین کادیری لەدەستدا.

بەپێی هەندێک زانیاری کە دەست سپی میدیا کەوتووە، ژمارەیەک هۆکار هەیە کە کادیری هەڵسوڕاوی گۆران مام رۆستەم دەست لەکاربکێشیتەوە، بەڵام سەرەکیترینیان "نەوشیروان مستەفا رێگای نەداوە هێزێکی تایبەت بە بزووتنەوەی گۆڕان دروستبکرێت کە ئەمە یەکێک بووە لە داوا سەرەکییەکانی مام رۆستەم".

بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا نەوشیروان مستەفا چەندین جار ئەوەی دووپاتکردۆتەوە کە پێویستە هیچ هێزێک لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەو دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەتی هەرێم چەکی پێ نەبێت.

هەروەها وەک ئەو ئاماژەی بۆ کردووە کە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی ئیشکردنی ئەوان نەهێشتنی میلیشیای حیزبی بووە،" ئێستا ئەوان چۆن هێزی تایبەت بە گۆڕان دروستبکەن".

بەپێی ئەو زانیارییانە مام رۆستەم داوای کردووە کە هێزێکی تایبەت بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دروستبکرێت سەرەتا لە ١٠٠ پێشمەرگەو دواتر قۆناغ بە قۆناغ گەورەبکرێت‌و، ئەم داوایەش لەلایەن نەوشیروان مستەفاوە رەتکراوەتەوە.   



PM:12:41:24/08/2014