ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" به‌هۆی دورخستنه‌وه‌ی حه‌وت بانك له زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتنی دراو له بانكی ناوه‌ندی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌رزبۆته‌وه".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، جه‌مال كۆچه‌ر رایگه‌یاند، "دوای ئه‌وه‌ی ٤٢ بانك به‌شدارییان له زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتنی دراو له بانكی ناوه‌ندیدا ده‌كرد، به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بانكی ناوه‌ندی عێراق و له‌ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره، حه‌وت بانك له زیادكردنه‌كه دورخرانه‌وه".
"به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌وت بانكه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوبانگی بانكی ناوه‌ندی عێراق و متمانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ئێستا رێكاره‌كانی فرۆشتنی دۆلار به‌و ٣٥ بانكه‌ی ماون توندكراونه‌ته‌وه".( جەمال کۆچەر).
پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو دەشڵێت "دابه‌زینی نرخی نه‌وت به بڕی ٢٠ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك هۆكارێكی دیكه‌یه كه پاڵ به حكومه‌تی نوێ ده‌نێت جددی نه‌بێت له كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دینار".