ئیبراهیمۆڤیچ: پاڵەوانی مۆندیالی 2022 "ناسراوە"


 زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری میلان پێی وایە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرۆکایەتی لیۆنێل مێسی نزیکترینە لە بردنەوەی جامی جیهانی قەتەری ٢٠٢٢.


 فەرەنسا خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەرجەنتین، یەکشەممەی داهاتوو، لە یاریگای لوسایل، لە یاری کۆتایی مۆندیال.


 مێسی لە وەرزی 2009-2010 لەگەڵ هێرشبەرە سویدییەکە لە بەرشەلۆنە یاریی کرد، بۆ دووەمجار لە ژیانی وەرزشیدا گەیشتە یاری کۆتایی مۆندیال.


 بەپێی هەواڵێکی پێگەی ئاس، ئیبرا لە دوبەی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان وتی: پێموایە پێشتر نووسیویەتی کێ مۆندیال دەباتەوە.


 ئیبرا پێشتر پاڵپشتی خۆی بۆ ئه ستێرەی ئەڕجەنتینی ده ڕبڕیبوو و ڕایگه یاندبوو، هیواداره ئه ڕجه نتین نازناوی مۆندیال به ده ست بهێنێت.


 زلاتان لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوو نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆ کرا،دوای ئەوەی میلان نازناوەکەی بەدەستهێنا، ئەمەش یەکەم نازناو بوو بۆ ڕۆسۆنێری لە ماوەی 11 ساڵدا.


 هێرشبەرە دێرینە تەمەن 41 ساڵەکە ئێستا لە دوبەی مەشق و ڕاهێنان دەکات و لە قۆناغی دووەمی خولی ئیتاڵیا دەگەڕێتەوە یاریگاکان.


AM:12:24:17/12/2022