زیدان بانگهێشتنامەکەی بۆ بەشداریکردن لە یاری کۆتایی مۆندیال ڕەتدەکاتەوە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایان کردووە کە زێدان ئەفسانەی فەرەنسی بانگهێشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەڕەنسا بۆ بەشداریکردن لە یاری کۆتایی جامی جیهانی قەتەری ٢٠٢٢ ڕەتکردووەتەوە.


 فەرەنسا خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەرجەنتین، ڕۆژی یەکشەممە، لە یاریگای لوسایل، لە یاری کۆتایی مۆندیال.
 بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی RMC Sport، زێدان بانگهێشتی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا بۆ بەشداریکردن لە یاری کۆتایی مۆندیال لە رۆژی یەکشەممەی  ڕەتکردووەتەوە.
 هەڵبژاردەی فەرەنسا نازناوی مێژووی مۆندیالی  لە ماوەی چاپەکانی 1998 و 2018، بەدەستهێناوەو سەماکارانی تانگۆش لە ساڵانی 1978 و 1986 دووجار مۆندیالیان بەدەستهێنا.

 زیدانی تەمەنی 50 ساڵ لە دوای ڕۆیشتنی لە ڕیال مەدرید لە ساڵی 2021 لە ڕاهێنانەکان دوور بووە، بەڵام هەمیشە دووپاتی کردۆتەوە کە دەیەوێت سەرکردایەتی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکان بکات، چاوەڕێی کۆتایی هاتنی ژیانی وەرزشی دیدیە دیشامپە، بۆ ئەوەی جێگەی بگرێتەوە لە راهێنەرایەتی.


AM:10:26:17/12/2022