کچە پزیشکێکی گەنج لە تاران لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیردەکرێت و دواتر لە ژێر ئەشکەنجەدا گیان لە دەستدەدات، بەڵام دەسەڵاتداران چۆنێتی مردنەکەی لە خانەوادەکەی دەشارنەوە.
رادیۆ فه‌ردا بڵاویکردەوە د. ئایدا رۆسته‌می ئه‌و پزیشكه ئافره‌ته‌ی له تاران به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كوژرا، دیسان هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی به‌لاڕێدا برا و ده‌زگای دادی وڵات به‌فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و پزیشكه له‌سه‌ر پردێك خۆی فڕێ داوه‌ته خواره‌وه و مردووه.
ئەوە لە کاتێکدایە کە تەرمەکەی راده‌ستی خێزانه‌كه‌ی كراوه‌تەوە شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه و لێدان به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه.
ئەو رادیۆیە بڵاویکردۆتەوە کە بە فه‌رمانی پزیشكی داد ده‌ستكاری هۆكاری مردنی کراوە بە كه‌وتنه‌خواره‌وه لە پردێکەوە.
بنه‌ماڵه‌ی ئایدا رایانگەیاندووە" كاتێك ویستوویانه ته‌رمی كچه‌كه‌یان ببینن، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌شكه‌نجه دراوه و ته‌نانه‌ت چاوی چه‌پی ته‌قیوه و شوێنه‌واری شكان و لێدان به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه".
هۆی کوژرانی ئەو پزیشکە گەنجە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە گه‌ڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی ئەو پزیشکە چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی كردووه.