"ساڵی داهاتوو لێبوردنێکی گشتی بۆ زیندانیان دەردەچێت"

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت" لیژنەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی دادوەری و وەزارەت پێكهاتووە، كار لەسەر لێبوردنی گشتی دەكەن". 

كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا بە میدیاكانی راگەیاند" لیژنەیەكی باڵا بەسەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پێكهاتووە، نوێنەری سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجوومەنی دادوەری و وەزارەتی كار و نوێنەری لیژنەی كۆمەڵایەتی پەرلەمانی تێدان، پڕۆژەیاسایەك ئامادە دەكەن و لێبوردنێكی گشتی دەردەچێت ئەوەیش بۆ ساڵی داهاتوو دەبێت". 

وتیشی" پرۆژە یاساكە لە تەواوبوندایە‌ و دەبرێتە ئەنجومەنی وەزیران‌ و ئەبێت ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی پەرلەمانی بكات". 


PM:02:04:18/12/2022