ڕیڤاڵدۆ هەموان شۆک دەکات و براوەی مۆندیال دیاری دەکات


 ڕیڤاڵدۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیلی، باوەڕی خۆی ئاشکرا کرد کە فەرەنسا مۆندیالی 2022 بباتەوە و بۆ سێیەم جار لە مێژوودا نازناوەکە بەدەست دەهێنێت.

  ڕیڤاڵدۆ وێنەیەکی پێشووی بڵاوکردەوە کە لەکاتی ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی سەرکەوتنەکەی لە مۆندیال لەگەڵ وڵاتەکەی، و کۆمێنتێکی لەسەر کرد و وتی: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە بۆ یاری کۆتایی مۆندیال، ئەرجەنتین بەرامبەر فەرەنسا".
 لە درێژەی قسەکانیدا وتی "شانازیم پێکرا کە لە دوو یاری کۆتاییدا یاریم کرد، ئەوانە ساتێکی لەبیرنەکراون، بەتایبەتی کاتێک سەردەکەویت، ئەوە چێژێکی ڕوون نەکراوە. بەڵام کاتێک دۆڕاوین، ئازارەکە هیچ گەورەیییەکی نییە".
 ئاماژەی بەوەشکرد، "بەدڵنیاییەوە یاری کۆتاییەکی نایاب دەبێت، ئەمڕۆش سێ جار پاڵەوانی جیهان دەبینین"، ئاماژەی بە هەڵبژاردەی فەرەنسا کرد، کە دووجار پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستهێنا، یەکەمیان لە ساڵی 1998، دووەمیان لە ساڵی 2018، لەکاتێکدا. لە مۆندیالی 2006دا پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

 بڕیارە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریگای "لوسیل”، کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە یاری کۆتایی جامی جیهانی 2022 و لە خولی بیست و دووەمی جامی جیهانی، لە یاریگای "لوسیل” ڕووبەڕووی هاوتاکەی فەرەنسا ببێتەوە.



PM:02:56:18/12/2022