دوای بردنەوەی مۆندیال میسی چی وت؟


لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتین باس لە بردنەوەی جامی مۆندیالی٢٠٢٢دەکات و رایدەگەیەنێت دەمزانی دەیبەمەوە.

میسی وتی "هەستێکم هەبوو کە دەمزانی ئەم نازناوە بەدەست دەهێنم،ئێمە پاڵەوانی جیهانین، با وەک شێتێک ئاهەنگ بگێڕین".

 وتیشی: "لەم پاڵەوانێتیەدا زۆر ململانێمان کرد، بەڵام ئێستا چاوەڕێی ئەوە ناکەین لە ئەرجەنتین بین و بزانین چەند شێتانەیە ئەوەی ڕوویدا شێتانە بوو، زۆر بە قورسی حەزم دەکرد ئەم نازناوە بەدەست بهێنم، هەستم دەکرد بڕیارە نازناوەکە بەدەست بهێنین و ئێستا دەبێت چێژ لە نازناوەکە وەربگرین".

 هەروەها لیۆنێل میسی وتی "من لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی وازناهێنم، دەمەوێت وەک پاڵەوانێک بەردەوام بم لە یاریکردن،ئەمە ئەو پاڵەوانێتیەیە کە بە درێژایی تەمەنم ویستم، لە منداڵییەوە خەونی من بووە، ئەوە باشترین شتە کە هەیە جامی جیهانی. سەیرکە چەند خۆشە"



PM:10:48:18/12/2022