باوەڕ ناکەن سەرۆکی فەرەنسا چی بە مباپی وتووە


ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئامادەی یاری کۆتایی مۆندیال بوو کە تێیدا وڵاتەکەی دۆڕاو،نەیتوانی مۆندیال بباتەوە.

ماکرۆن دوای ئەوەی مباپێی هێرشبەری وڵاتەکەی سەرسوڕهێنەر  بوو سێ گۆڵی کرد،چووە لای و دڵنەوایی دایەوەو بۆ میدیاکان وتی "بە کیلیان مباپێم گوت کە تەمەنی تەنها 23 ساڵە و سەرکەوتنی زیاتر بەدەست دەهێنێت و جارێکی دیکە نازناوی مۆندیال بەدەست دەهێنێتەوە".

 ماکرۆن،وتیشی:" شانازی بە تیمەکەمانەوە دەکەم،ئەمە یەکێکە لە گەورەترین مۆندیالەکان کە ئەنجامدراوە".

ماکرۆن دوای دۆڕانی یاری کۆتایی مۆندیال، سەردانی ژووری جلگۆڕینیشی کردووەو دەڵێت:

"  ئێوە واتان لێکردین ملیۆنان فەرەنسی خەون ببینن، ملیارەها لە دونیا خەونیان بینی.. گوێم لێ بگرن هەست بە شەرم مەکەن شەڕتان کرد، ئازا بوون، بەڵێنی ئەنجامەکەتان داو هەموو تیپێک ناتوانێ ئەمە بکات، من شانازیتان پێوە دەکەم،دەزانم ئەم شەو بۆ ئێوە قورس دەبێت، بەڵام لە ساتەکانی وەک ئەمانەدا سەردەکەوین".  سوپاس.





AM:12:19:19/12/2022