ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە له‌سه‌ر رێگه‌ی سەرەکی نێوان (سه‌ڵاحه‌دین - كه‌ركوك)، سێ ئەندامی یەک خێزان بوونە قوربانی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای كه‌ركوك ڕایگەیاند" ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای (تکریت - کەرکوک) ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر وه‌رگه‌ڕا، کە بەهۆیەوە سێ ئەندامی یەک خێزان کە دانیشتووی پارێزگای کەرکوکن گیانیان لەدەستدا".
ئەو سەرچاوەیە جەختیشیکردەوە، تەرمی قوربانییەکان ڕەوانەی بەشی پزیشکی دادوەری کراون، لە ئێستاشدا تیمەکانی هاتووچۆ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه له زانكۆی تكریت مامۆستای كۆلێژی ئادابه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ی بۆ كه‌ركوك ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاوه و له ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.