گۆڵچی ئەرجەنتین هۆکاری ناشرینترین هەڵسوکەوتی مۆندیالی ئاشکراکرد

ئیمیلیانۆ مارتینێز گۆڵچی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توڕەیی زۆری بەدوای خۆی هێنا بەهۆی ئەو "هەڵسوکەوتە ناشرینە"ی کە  لە یاری کۆتایی مۆندیالی 2022 دژی هاندەرانی فەرەنسا ئەنجامیدا دوای ئەوەی بووە باشترینی مۆندیال و دەستکێشی زێڕینی بردەوە.

 هاندەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی زۆری مارتینێزیان بڵاوکردەوەو   بە نا ئەخلاقی و قێزەون وەسفیان کرد بەرامبەر هەواداران و بینەران، دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە کە ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە بردنەوەی نازناوەکە بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە مۆندیالدا، بەتایبەتی کە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دیمەنەکەیان بینی.

میدیای ئەرجەنتین نهێنی پشت جوڵە ناشرینەکەی گۆڵپارێزە تەمەن 30 ساڵەکە، لە چاوپێکەوتنێکدا  ئاشکرا دەکات.

مارتینێز رایگەیاند" هاندەرانی فەرەنسی، کە لە یاریگای لوسێڵ ئامادەبوون، بەدرێژایی یارییەکە بەردەوام بوون لە گاڵتەکردن پێی، بەتایبەت لە کاتی لێدانەکانی سزادا،من ئەو جوڵەم کردووە، چونکە فەرەنسییەکان قسەی ناشرینیان پێ وتم".


PM:10:16:19/12/2022