ئیتر مۆندیال دوو ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت؟

 جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی تۆپی پێی جیهان،لێدوانی نوێ لەسەر ئەنجامدانی مۆندیال لە دووساڵ جارێک رادەگەیەنێت.

جیانی ئینفانتینۆ لەسەر ئەنجامدانی جامی جیهانی هەر دوو ساڵ جارێک وتی " دەبێت بە وردی لێکۆڵینەوە لەو پرسیارانە بکەین، دەبێت دەرفەت بدەین بە تیپەکانی کیشوەرە جیاوازەکان بۆ ئەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەشداری بکەن، ڕەنگە مۆندیال نەبێت، یاریزانەکان ڕەنگە 10 مانگ لەگەڵ یانەکانیان و دوو مانگ لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بەسەر بەرن، ئەمەش ئەوەیە هەروەها شتێکە کە دەبێت بیری لێ بکەینەوە”.
وتیشی:" مۆندیالی دوو ساڵە لە ئەرجەنتینییەکان بپرسن ئایا دەتوانن دوای دوو هەفتە جامەکەمان بدەنەوە و پاڵەوانێتییەکی نوێ دەستپێبکەین. من دوو هەفتە جارێک ئەوە دەکەم نەک دوو ساڵ جارێک،پێویستە لە بیرۆکەی ئەنجامدانی مۆندیال دوو ساڵ جارێک بکۆڵینەوە".

لە وەڵامی پرسیاری ئایا دەکرێت جارێکی تر مۆندیال لە وڵاتێکی عەرەبیدا ببینرێتەوە؟

فیفا رایگەیاند "بۆچی نا؟ ئێمە وەشانێکی نایابمان لە قەتەر بینی".


PM:01:30:20/12/2022