سودانی لە کۆنگرەی ٢ بەغدا:
ڕێگا نادەین خاکی عێراق ببێتە هیچ مەترسیەک بۆ سەر دراوسێکان


لە کۆنگرەی دووەمی بەغدا، محەمەد شیع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" ڕێگە نادەین کەڵک  لە خاکی ببێتە هیچ مەترسییەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ".

کۆنگرەی دووەمی بەغدا بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی، ئەمڕۆ سێشەممە لە دەریای مردوو لە ئوردن بە بەشداری ژمارەیەک لە سەرکردەکانی وڵاتان لە نێویشیاندا ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا دەستیپێکردو لەلایەن پادشای ئوردونەوە کۆنگرەکە کرایەوە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی " کردەوە کە "عێراق خۆی لە سیاسەتی محاوری وڵاتانی دراوسێ دوور دەخاتەوە".
هەروەها لە وتەکەیدا داوای لە "تورکیا و ئێران کرد ئاسایشی ئاوی عێراق مسۆگەر بکەن"، بە ئاماژەدان بە "بە وشکەساڵی بەهۆی کەمی ئاو".

هەروەها سودانی جەختیکردەوە کە بەردەوام بێت لە کردە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدۆلۆژیای توندڕەو.

لە وتاری کردنەوەی کۆنگرەدا پادشای ئوردون عەبدوڵڵای دووەم بن ئەلحوسێن، ڕایگەیاند" ئاسایشی عێراق پایەیەکی بنەڕەتی ئاسایشی ناوچەکەمانە".

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕوامان بە پێویستی ئارامی هەرێمایەتی هەیە بۆ سەقامگیری و ئاشتییەکی دادپەروەر و هەمەلایەنە.

لای خۆیەوە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند کە "عێراق بووەتە گۆڕەپانی پێشێلکاری و دەستێوەردانەکان کە ئەمەش دەبێتە هۆی نا سەقامگیری ناوچەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق یەکێکە لە قوربانیانی نەبوونی سەقامگیری ئەمنی لە ناوچەکەدا". 

لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئێران لەم کۆنفرانسەدا وتی" وتووێژ و هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکە لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش و گەشەپێدان بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییەکی بەپەلەیە".

وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی" سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتەکەمان بە گرێدراوی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەزانین"، وتیشی " ئارامی نە هاوردە دەکرێت، نە هەناردە".

وەزیری دەرەوەی ئێران پاڵپشتیی حکومه تی محەمەد شیعه ئەلسودانی سەرۆک وه زیرانی ئێرانی دووپات کرده وه .



PM:06:29:20/12/2022