سوپای تورکیا لە چەند شوێنێکی چیای مەتین دەکشێتەوە

چەند رۆژێکە سوپای تورکیا لە چەند لوتکەی چیای مەتین لە ناوچەی ئامێدی دەکشێتەوە، بەبێ زانینی هۆکارەکەی.

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " چەند رۆژێکە سوپای تورکیا لە چەند لوتکەیەکی چیای مەتین كشاوەتەوە
کە بە هەموو هێزیکیەوە لە مانگەکانی بەهارو هاویندا بەردەوامبوو لە هێرش تا کۆنترۆڵی کردن.

بەپێی ئەو زانیاریانە، سوپای تورکیا لە لوتکەکانی سوری سگێرێ،چیای بەرامبەر گوندی دێرێ، کورەژار لە چیای مەتین کشاونەتەوە کە دەکەونە سەر زنجیرە چیای مەتین.

لە ئێستادا سوپای تورکیا سەرقالێ دروستکردنی دوو بنکەی سەربازین لە چیای مامە رەشەو، چیای ئەلهۆ کە بەرامبەر گەورەترین هاوینەهەواری ناوچەکەیە کە ناوی بەری سێلێ.

هۆکاری کشانەوەی هێزەکانی تورکیا تا ئێستا نەزانراوە. هەروەها نەزانراویشە ئەو بنکانەی چۆلکراون پێشمەرگەی تێدەچێت، یان لەگەڵ تێپەڕینی کاتدا گەرێلای پەکەکەی بۆ دەگەڕێتەوە.
لە تیلیگرامی سپی ڤیدیۆ و فۆتۆکان ببینە



PM:09:48:20/12/2022