کینگسلی کۆمان، یاریزانی باڵی فەرەنسا، دوای دۆڕاندنی لە یاری کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٢، پەیامێکی بۆ هاندەرانی بلوز نارد.
ئەرجەنتین ئێوارەی یەکشەممەی ڕابردوو لە یاریگای لوسایل لە کاتی ئاسایی و زیادکراودا بە ئەنجامی 4-2 لەهەڵبژاردەی فەرەنسای بەدەوە بە لێدانەکانی سزا.
کۆمان لە ڕێگەی ئەکاونتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاندووە: سوپاس بۆ هەمووتان بۆ پەیامە میهرەبانەکانتان.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: گەشتێکی سەرسوڕهێنەر بوو، دەتوانین شانازی بەو شتانە بکەین کە بەدەستمان هێناوە.
لە کۆتاییدا وتی: هەست بە دڵتەنگی و نائومێدی دەکەم، بەڵام دۆڕاو نیم، دڵنیایی ئەوەیە کە دەگەڕێینەوە.
کۆمان لە یاری کۆتایی مۆندیالدا لێدانی سزای لەدەستدا و بۆ سێیەمجار لە مێژووی ئەرجەنتین جامی جیهانی بەدەستهێنا.
ئەستێره ی بایرن میونشن دوای یاریی کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٢ به لێدوانی ڕەگەزپەرەستی هێرشی کرایه سه ڕ.