ڕۆناڵدۆ بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی ٢٠٢٦ هەموانی شۆک کرد

 ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی سوپرایزێکی قورسی سەبارەت بە خواستی ڕۆناڵدۆ بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی ٢٠٢٦ی داهاتوودا تەقاندەوە، دوای ئەوەی لە کاتی یارییەکانی مۆندیال لە قەتەر لەسەر دەستی هەڵبژاردەی مەغریب لە قۆناغی چارەکی کۆتایی دوورکەوتەوە.

  ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا هەست بە نائومێدییەکی زۆر دەکات و خەونی بە بەشداریکردنی لەگەڵ پورتوگال لە مۆندیالی ٢٠٢٦ی داهاتوودا دەبینێت، بەو پێیەی نەیتوانی پێش کۆتایی ژیانی وەرزشی نازناوی جامی جیهانی بەدەستبهێنێت.

 پێشبڕکێکە لە ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا لە نێوان ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بۆ ٣ی تەمموزی ٢٠٢٦ بەڕێوەدەچێت، لەو کاتەدا هێرشبەرە پورتوگالییەکە تەمەنی ٤١ ساڵ دەبێت.

 لە ئێستادا ڕۆناڵدۆ بەهەمان شێوە چاوی لە هەڵگرتنی جامی یۆرۆی ٢٠٢٤، بەتایبەتی کە ئەو یاریزانە لەلایەن میدیاکانەوە هێرشی کرایە سەر دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە ماوەی ژیانی نێودەوڵەتیدا پێشی کەوت ، دوای ئەوەی سەرکردایەتی وڵاتەکەی کرد بۆ بردنەوەی مۆندیالی قەتەر.

 ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا لە دوبەیدایە بۆ ئەوەی دوای مۆندیالی قەتەر پشوو بدات، پێدەچێت هەنگاوی داهاتووی گرێبەست لەگەڵ یانەی نەسری سعودیە بێت.


PM:07:50:21/12/2022