دوای بردنەوەی مۆندیال ئاگاتان لێیە یاریزانە هۆڵەندیەکە چی بە میسی دەڵێت

ماریا فیگهۆرست هێرشبەری هۆڵەندی خاوەن دوو گۆڵی هۆڵەندا لە چارەگی کۆتایی مۆندیال،دژی ئەرجەنتین، باس لەو رووداوە دەکات کە لە نێوان خۆی و میسی روویداوە.

فیگهۆرست دوای یاری هۆڵەندا ویستی لەسەر چەند قسەیەکی نێوانیان داوای لێبووردن لەمیسی بکات، بەڵام میسی لە کاتی لێدوانێکی بۆ میدیای وڵاتەکەی بە فیگۆرستی وت گەمژە نەیەیت بۆلای من".

 سەبارەت بە ڕووداوەکەی لەگەڵ میسی ئەم یاریزانە هۆڵەندیە  لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت:" میسی کەمێک سەری سوڕما لەوەی کە لە یارییەکەدا ڕوویدا،دوای یاریەکە ویستم ڕێزی خۆم بۆ میسی نیشان بدەم، بەڵام پێموایە ئامادە نەبوو بۆ ئەوە".


دەشڵێت:" ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژوو، بەڵام ئەوەی کرد بەرامبەر بە من ، بەڵام لانیکەم ئێستا ناوم دەزانێت و ئەوە بۆ من زۆر باشە."بە پێکەنینەوە".



AM:12:41:22/12/2022