لەبارەی مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت بڕیارێكی نوێ دەركرا

دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" بەشێك لەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی مووچەكانیان راگیرابوون، دووبارە مووچەیان بۆ خەرجدەكرێت". 

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان" بڕیاردرا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی ١٩٣ خاوەن پێداویستی تایبەت کە لە هەمان کاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن". 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" مەرجە بۆ گەڕاندنەوەی مووچەی ئەو كەسانە راپۆرتی نوێی پزیشکییان هەبێت و مەرجەکانیان تیادا بێت و پێشتر مووچەی کەمئەندامییان وەرگرتبێت".


PM:04:01:22/12/2022