شۆک:ناوبژیوانی یاری کۆتایی مۆندیال هاتە دەنگ


نەهۆی رووداوەکانی یاری کۆتایی مۆندیالی 2022ی نێوان فەرەنساو ئەرجەنتین، ناوبژیوانی پۆڵەندی سیزمۆن مارچینیاک، لێدوانێکی سەیر دەدات و باس لە رووداوێکی یاریەکە دەکات.

 سیمۆن مارچینیاکی ناوبژیوانی یاری کۆتایی مۆندیالی2022لە یەکەم لێدوانیدا دەڵێت:" لە فەرەنسا هیچ قسەیەک لەسەر ئەم لێدانە نەکرا، کاتێک مباپێ گۆڵی تۆمارکرد، حەوت یاریزانی یەدەگی فەرەنسا لە یاریگادا بوون، هاوشێوەی گۆڵەکەی میسی کە چەند یاریزانێکی ئەرجەنتین هاتبوونە ناو یاریگاکەوە.

سیمۆن مارچینیاک دەشڵێت:"میسی دوای یاری کۆتایی سوپاسی کردم و پێی وتم کە بەڕێوەبردنی یارییەکی لەو شێوەیە قورسە، هەروەها دیبالاش وەک ئەوەی لێدانی سزای یەکلاکەرەوەی  تۆمار کردبێت سوپاسی کردم".

بەهۆی چەند حاڵەتێکی گوماناوی لە یاری کۆتایی مۆندیال،،رەخنە لە ناوبژیوانی یاریەکە سیمۆن مارچینیاک گیرا.


PM:04:47:23/12/2022