ریۆ فێردیناند، بەرگریکاری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد، جۆسکۆ گڤاردیۆلی کرواتی وەک باشترین ناوەڕاستکاری مۆندیالی ٢٠٢٢ هەڵبژارد.
گڤاردیۆل لە قەتەر درەوشایەوە و وڵاتەکەی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و بووە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی پاڵەوانێتییەکە.
فێردیناند وتی: پێموایە گڤاردیۆل دڵخوازترین بەرگریکاری ناوەڕاست بوو لە مۆندیالدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجە، تەمەنی ٢٠ ساڵە، بۆ ئەوەی بێت و بەو شێوەیە نمایش بکات، زۆر پێگەیشتووە و زۆر ئارامە.
فێردیناند لە کەناڵی FIVE'S لە یوتیوب قسەی کرد و وتی "بەڕاستی لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا لەگەڵ تۆپدا باشە، زۆریش دەرچوون دەکات".
گڤاردیۆل هەر حەوت یارییەکەی کرواتیا لە قەتەر 2022 سەرەکی بوو و یەک گۆڵی تۆمارکردووە.