بەرشەلۆنە ئامادەکاری دەکات بۆ هێشتنەوەی گەوهەرەکەی بە گرێبەستێکی نوێ


 بەگوێرەی میدیا ئیسپانییەکان، یانەی بەرشەلۆنە ئامادەکاری دەکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی پیشەگەرانە بۆ یەکێک لە ئەستێرەکانی کە ئەویش لامین یامال هێرشبەرە لاوەکەیە.

 یاریزانە تەمەن ١٥ ساڵەکە سەلماندی کە بەهرەیەکی گەورەیە لە ئەکادیمیای لاوانی یانەکەدا، تەنانەت هەڵبژێردرا بۆ یاریکردن بۆ تیپی خوار ١٩ ساڵانی یانەکە - لەم وەرزەدا پێنج یاری لە خولی لاوانی  ئەوروپا ئەنجامداوە.


 بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرت، ئۆسکار لۆپێز ڕاهێنەری تیپی لاوان هاندەرێکی گەورەی پیامال کە پێشتر لەم مانگەدا لەگەڵ تیپی یەکەم مەشقی کردووە.

 ئێستا بڕیارە لە مانگی تەمموزی داهاتوودا گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن پێشکەش بکرێت کاتێک تەمەنی دەبێتە 16 ساڵ، لەو کاتەدا دەتوانێت بەشێک بێت لە پلانەکانی یانەکە بۆ چەسپاندنی تیپی یەکەم.

 لای خۆیەوە چاڤی هێرناندێز بیر لە پاڵنانی ئەو هێرشبەرە لاوە دەکاتەوە بۆ ئەوەی لە مانگی یەکی داهاتوودا بەشداری یارییەکانی جامی شای ئیسپانیا بکات.

 جێگای سەرنجە لە ئێستادا ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە زیاتر گرنگی بە بەهرە گەنجەکانیان و گرنگیدان بە ئەستێرەکانی سەرهەڵدانیان هەیە، ئەمەش بەهۆی قەیرانی داراییەوە.

 یاریزانە مەغریبییەکە چاوەڕوان دەکرێت شوێنپێی گاڤی و پێدری و ئەنسۆ فاتی بکەوێت، دوای درەوشاوەیان لە کامپ نو، لە تەمەنێکی بچووکدا.


PM:09:18:24/12/2022