ریاڵ مەدرید خۆی یەکلاکردەوە بۆ گواستنەوەی رۆناڵدۆ

کەمێک پێش ئێستا پێگەی مارکای ئیسپانی نوێترین هەواڵی لەسەر گەڕانەوەی کریستیانۆ،رۆناڵدۆ بۆ یانەی شاهانە بڵاوکردووەتەوەو ئاشکرای کردووە ئەو روونادات.

 مارکا ئاشکرای کردووە،  لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باس لە گەڕانەوەی کریستیانۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید دەکرا بۆ ریاڵ مەدرید، بەڵام یانەکە هەرگیز بیری لەوە نەکردۆتەوە جارێکی تر رۆناڵدۆ بگەڕێنێتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوو دوای کرانە دەرەوەیان لە مۆندیال،رۆناڵدۆ گەڕایەوە بۆ مەدرید و سێ رۆژ راهێنانی لە شوێنی مەشقەکانی ریاڵ مەدرید کرد،ئەمەش وایکرد دەنگۆی گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ ریاڵ،مەدرید سەرهەڵبداتەوە.



AM:11:27:25/12/2022