کەشناسی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی باران بارینەی لە هەرێم راگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ یەک شەممە نمە باران لە هەندێک ناوچەکانی گەرمیان ببارێت و، سبەی دوو شەممە کەشوهەوا تەواو ئاسایی بێتەوە.

کەشناسی پێشبینی ئەمڕۆ یەک شەممەی بەم شێوەیەیە: 

ئاسمان هەوری تەوا دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە گەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم وهەندێ ناوچەی گەرمیان و ناوچە شاخاویەکانی هەولێرو دهۆک ، دروست بوونی تەم و مژ لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم و ناوچە شاخاویەکان لەکاتەکانی شەودا لە گەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانی باکوری ڕۆژهەڵات.
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ١٠-١٥ کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 
مەودای بینین / لە نێوان ٧-١٠ کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی دووشەممە ٢٦ کانوونی یەکەم بەم شێوەیە دەبێت:

کەش/ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزدەبێتەوە بە نزیکەی (١تا ٢ ) پلە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو . 
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت ١٠-٢٠ کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین / لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:١٥  پلەی سیلیزی
سلێمانی:١٤ پلەی سیلیزی
دهۆک:١٦ پلەی سیلیزی
کەرکوک:١٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :١٤ پلەی سیلیزی
زاخۆ:١٧ پلەی سیلیزی
سۆران:١٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان:١٨ پلەی سیلیزی



PM:12:03:25/12/2022