كۆتایی شەپۆلی بارانبارین راگەیەنرا


شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، كۆتایی بە شەپۆلی بارانبارین هاتووە و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و پلەكانی گەرما بەرێژەی ١ پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت ٥-١٠كم/س لە ئاراستەی باكوری رۆژھەڵاتەوە لەناوچە شاخاویەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین خێرای با چالاك ئەبێت ناوبەناو ١٥ تا ٢٥كم/س بەشێوەی بایەكی وشك و سارد كە لەناوچە شاخاویەكاندا پلەكانی گەرما لەكاتەكانی بەرەبەیان و شەودا بۆ ژێر سفری سەدی نزمدەكاتەوە.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، بەھۆی كاریگەری ئەو نزمەپاڵە پەستۆیەش لەسەر ناوچە سنوریەكانی نێوان باشوری عێراق و باكوری سعودیە سبەی كەشێكی باراناوییان ئەبێت و لە رۆژی چوارشەمەدا كۆتایی پێدێت.




PM:02:20:26/12/2022