ئاگرێکی گەورە لەسەر رێگای هەولێر- گوێر کەوتۆتەوە

ئاگرێکی گەورە لە سەر رێگای گوێر- هەولێر کەوتۆتەوەو ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێرە تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی بڵاوکراوەنەتەوە وا دەردەکەون زیاتر لە پاڵاوگەیەک بێت کە ئاگری لێ کەوتبێتەوە.

بەرگری شارستانی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کەوتنەوەی ئاگرەکە لە پاڵاوگەیەکی نەوت بووەو سەرباری ئەوەی ١٠ ئۆتۆمبیلی ئاگر کوژانەوەیان ناردووە، بەلآم ئاگرەکەیان بۆ نەکوژواتەوە".

تا ئێسیا زیانە گیان و مادیەکان بەهۆی بەهێزی ئاگرەکەو فراوانییەوە نەزانراوە.



PM:05:47:27/12/2022